بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، سەردانی دادگای باڵای ئازەربێجانی كرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، "سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، بەیاوەری شاندی یاوەری، سەردانی دادگای باڵای لە ئازەربێجان كرد، و لەلایەن سەرۆك دادگای باڵا ئینام كەریمۆڤ، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری و ئەو دادوەرانەی لەوێ كاردەكەن پێشوازی لێكرا ".
ئاماژەی بەوەشكرد، "زیدان بەیاوەری شاندی یاوەری و كەریمۆڤ، گەشتێكی ئەنجامدا و لەو ماوەیەدا كورتەیەك لە بەشی كارگێڕی و مۆزەخانەكە لە دادگای باڵا ئاگاداركرایەوە، لەوێ گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورت بوو لەسەر سروشتی كارەكانی".
جێگای باسە كە دادگای باڵا لە ئازەربێجان هاوتای دادگای تەمیزە لە عێراق.