مەندەلاوی بۆ بارزانی: بەردەوامی هاوكاری نێوان بەغدا و هەولێر بەسە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو كێشەكان

سیاسی
  • 4-07-2024, 11:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، دووپاتی كردەوە كە بەردەوامیی هاوكاری و بەردەوامیی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بەسە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو كێشەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی موحسین مەندەلاوی ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە ، " موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە بارەگای تایبەتی خۆی، پێشوازی لە مەسعوود بارزانی،  سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، شاخەوان عەبدوڵڵا، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار كرد".
    لە راگەیندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسییەكان كرا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمایەتی، كۆمەڵێك دۆسێیە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها گرنگی بەردەوامی هاوكاری و چڕكردنەوە و بەردەوامكردنی دیالۆگ و كۆبوونەوە هاوبەشەكان بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە زاڵبوون بەسەر بەربەستەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو دۆزەكان".
    مەندەلاوی پێشوازیكرد  لە سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا، كە دەبێتە هۆی پتەوكردنی بناغەكانی متمانە و هاریكاری نێوان بەغدا و هەولێر، ڕێكخستن و هەماهەنگی كاری یاسادانان و جێبەجێكردن، و چارەسەركردنی زۆرێك لە كێشەكان".