بەغدا - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، موحسین مەندەلاوی ، دابینكردنی پشتیوانی تەواوی بۆ دەستەی حەج لە دابینكردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ حاجیان پشتڕاستكردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەی حەج زۆر تەحەددای تێپەڕاندووە.
مەندەلاوی لە وتارەكەیدا لە میانی مەراسیمی ناوەندی بۆ شاندی حەجی عێراقی كە خەڵاتی ئیستحقاقی گەورە وەردەگرێت، بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: دەستەی حەج و عومرە پلەی یەكەمی بەدەستهێنا بۆ ساڵی دووەم بەسەر ئەوانی دیكەدا لە بەرپرسانی حەج و عومرە ئاماژەیە بۆ بوژانەوەی گەورەی دامەزراوەكان".
مەندەلاوی دووپاتی كردەوە، "پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەستەی حەج و عومرە"، داوای "بەردەوامی ئەنجامدانی ئەدای باش و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان، بۆ ئەوەی ئەزموونی خزمەتكردنی حاجیان ببێتە مۆدێلێك بۆ جیهانی ئیسلامی كە لێی وەربگرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، " گۆڕانكاری ئەرێنی و پێشكەوتنی بەرچاو بووین لە خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكردنی حاجیان، لەڕێگەی دابینكردنی شێوێنی مانەوەی گونجاو، چاودێری تەندروستی باش، گواستنەوەی ئاسان، و ڕێنمایی ئایینی".
وتیشی، "دەستەی حەج بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بووە كە لە پلانی پێشوەختەوە دەستیپێكردووە تا جێبەجێكردن لەسەر زەوی، بەڵام بەهۆی هەوڵە یەكگرتووەكان و هاوكاری بەردەوامی نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، دەستەی حەج و عومرە توانی بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم دەستكەوتە تەنها ڕێزلێنان نییە بۆ دەستەی حەج و عومرە، بەڵكو ڕێزلێنانێكە بۆ هەموو تاكێك كە ماندووبوون و دڵسۆزانە لە خزمەتكردنی حاجیانی ماڵی خوای گەورە كاری كردووە".