بەغدا - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنج یاری گرنگ لەچوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 37ی خولی تۆپی پێی پیشەگەرانەی ئەستێرەكانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
هەرچی یانەی شورتەی پێشەنگی خولەكە هەنگاوێكی ماوە بۆ بەدەستهێنانی خولەكە دوای ئەوەیش ئەمڕۆ لە یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی یانەی دهۆك دەبێتەوە، هەروەها یانەی قوە جەوییەی ڕووبەڕووی یانەی قاسم دەبێتەوە ئەگەر شورتە بیباتەوە جەویەیش یان یەكسان بێت یان بدۆڕێت ئەوە شورتە دەبێتە پاڵەوانی خولەكە.
لە یاری دووەمدا یانەی قوەجەویە دروشمی سەركەوتن بەرزدەكاتەوە، لەڕووبەڕوونەوەی یانەی قاسم، بۆیە دەبێت یانەی قوەجەویە لەم یارییە براوە بێت بۆ مانەوەی هیوایەك بۆ بەدەستهێنانی خولەكە.
لە بەرامبەردا یانەی زەورا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوی لەوەیە تۆنی سەركەوتنەكەی بەرامبەر یانەی نەفت بەدەستبهێنێتەوە، زەورایش یەكەم دۆڕانی لەژێر سەركردایەتی عیسام حەمەدی ڕاهێنەر لە قۆناغی پێشوودا لەسەر دەستی نەورۆز توشی دۆڕاندن بوو، ئەویش هیوادارە تۆنی سەركەوتنەكەی ئاشت بكاتەوە هاندەران بە سەركەوتنێكی ئەخلاقی.
هەروەها لە یارییەكانی ئەمڕۆدا یانەی زاخۆ ویانەی حدود ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە، و یانەی نەفتی وەست و یانەی ئەمانەی بەغدا ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.