بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران.. چوارچێوەی هەماهەنگی میوانداری بارزانی دەكات و جەخت لەسەر گرنگی یەكخستنی هەڵوێستی نیشتمانی دەكاتەوە

سیاسی
  • 4-07-2024, 10:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدا، هاوكات جەختی لەسەر گرنگی یەكخستنی هەڵوێستی نیشتمانی بەرامبەر بە پرسە جۆراوجۆرەكان كردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا هاتووە،"چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ژمارە (195)ی ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا میوانداری مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد ، و شاندی یاوەری، و لە میانی دیدارەكەدا، پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان لە ناوچەكەدا كرا و جیهان".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئامادەبووان جەختیان لە گرنگی یەكخستنی هەڵوێستی نیشتمانی بەرامبەر بە پرسە جۆراوجۆرەكانی پەیوەست بە بەرژەوەندی عێراق كردەوە، گرنگی بەردەوامبوونی زۆرترین هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و هاوكاریكردنی هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەكان ".
    لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" سەبارەت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هەموو لایەنەكانی ناو كۆبوونەوەكە كۆك بوون لەسەر گرنگی كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گۆڕینی فۆڕمی پەیوەندییەكە بۆ فۆرمێكی دیكەی هاوكاری لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەوەندی هاوبەش، ئامادەبووان خواستی خۆیان دەربڕی بۆ بەدواداچوون بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوندنی و حكومەتی هەرێم و بەشداریكردن لە چارەسەركردنیان بەپێی یاسا و دەستوور".