سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گەیشتە باكۆ

سیاسی
  • 3-07-2024, 21:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای دادوەری گەیشتە كۆماری ئازەربایجان.
    دەسەڵاتی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای دادوەری گەیشتە كۆماری ئازەربایجان، بە پشتبەستن بە بانگهێشتنامەیەك لەلایەن سەرۆكی دادگای باڵای كۆماری ئازەربایجان ئینام كەریمۆڤ.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی سەردانەكە ئاڵوگۆڕكردن و لێكۆڵینەوەیە لە ئەزموونی ئەرێنی لە سیستەمی دادوەری و یاسایی نێوان هەردوو وڵات.
    جەختیشیكردەوە: شاندەكە بریتی بوون لە سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری و سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی (بەغدا كەرخ و رەسافە، دیالە، ئەنبار،زیقار، نەینەوا، و میسان )، و دوو جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ.
    ئاماژەی بەوەشدا: جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری چینگیز ئەگزارۆڤ و بەرپرسی بەشی هاوكاری نێودەوڵەتی و پەیوەندییە گشتییەكان مێرتاگی ئیغزارۆف و بەرپرسی بەشی هاوكاری نێودەوڵەتی و پەیوەندییە گشتییەكان مێرتاگی گندیلۆڤ و بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە باكۆ مەكی ریسان مەعموری پێشوازییان لە شاندەكە كرد.