بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی هێزەكانی سنوور فەریقی مافپەروەر محەمەد سكر سەعیدی، پێكهێنانی 13 فەوج بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی سنوورەكان لەگەڵ سوریا ڕاگەیاند.
سەعیدی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: سنووری عێراق و سوریا زیاتر لە 600 كیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و دابەشكراوە بەسەر دوو بەش لە باكوور و باشووری فورات، 300 كیلۆمەتری لە باكووری ڕووباری فوراتەوە درێژدەبێتەوە، واتە لە قائیم و فوراتەوە لە باشوورەوە تا ڕووباری دیجلە و فیشاخبور لە باكوور، و بەشی دووەم لە قائیمەوە تا ڕەبیعە و چیای شنگال بە نزیكەیی 300 كیلۆمەتر.
هەستیاری سنوورەكان لەگەڵ سوریا
ئاماژەی بەوەشكرد: سنورەكان لەگەڵ سوریا پرسێكی هەستیارە چونكە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان لە هەموو وڵاتانی جیهان بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە لە نێوان دوو وڵات یان زیاتر بەپێی دوورییان، بەڵام لەو بەشەی كە لە قائیمەوە تا ڕەبیعە درێژدەبێتەوە، هەیە هیچ كۆنتڕۆڵێك لە لایەنی سوریاوە نییە، هێزەكانی سوریای دیموكرات لەوێ جێگیركراون.
سەعیدی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە دیوی عێراقەوە بەرامبەر ئەو سنوورە كە لە باشووری چیای شەنگالەوە تا قائیم و لە بیابانی بەعاج تا دەگاتە حەزەر، ئەو ناوچانە لە لایەن سوپاوە كۆنترۆڵكراوە، و لە ساڵی 2021 ئەم ناوچەیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە كۆنتڕۆڵ كرا، بە نوێنەرایەتی هێزەكانی سنووری ناوچەی شەش، كە پێشتر فیرقەی شەشی پۆلیسی فیدراڵی بوو.
رونیشیكردەوە: كاتێك دەستمان كرد بە كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە، فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان دەستیكرد بە بڵاوەپێكردنی قەڵاكان بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان، وەزیری ناوخۆش عەبدولئەمیر شەمەری ڕۆڵی سەرەكی بینی لە گەیشتن بەو ئامانجە، وەك خۆی، هەستی بەوە كرد كە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان لە پێشینەی كارەكانی پشتگیریكردنە لە ئاسایشی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد: توانای گەورە بۆ سەركردایەتییەكەمان تەرخانكرا، بەو پێیەی كارمان لەسەر پلانێكی حەوت تەوەری كرد كە بریتی بوو لە هەڵكەندنی خەندەقێك بە پانی 3 مەتر و قووڵی 3 مەتر، دانانی ساترێكی بە بەرزی یەك مەتر، چەندین رێوشوێنی تر.
بەهێزكردنی سنوور بە 13 فەوج
راشیگەیاند: یەكەكانی لەوێ بەهێزكران، دوای پێكهێنانی فەوجەكانی زیادە، و وتیشی: كۆی ئەو فەوجەی كە پێكمانهێنا 13 فەوج بوو، لەنێویاندا 3 فەوجی پیادەی میكانیزەكراو، 10 فەوجی پیادە، و بارەگایەكی لیوایەك لەناو لیوای 21، و ناوچەی شەشەم كە ئەم بەشەی سنوورەكەی بەدەستەوەیە بەشێكی زۆری ئەم بەهێزكردنەی هەبوو، و بەمجۆرە هێزی یەدەگی گونجاومان هەیە و یەكەكانمان بەهێزتر بوون.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات