بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: هۆزەكان بەشدارن لە یارمەتیدانی گەلەكەمان بۆ پێشكەوتن و تێپەڕاندنی ئاڵوگۆڕەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە ژمارەیەك شێخ و كەسایەتیی هۆزی زوبع لە ناوچەی خان زاری لە ڕۆژئاوای بەغدا، بە سەرۆكایەتی جەمال عەبدولوەهاب ئەلزاری سەرۆكی گردبوونەوەی پڕۆژەی نیشتیمانی عێراق.
راشیگەیاند: لە دیدارەكەدا بارودۆخی گشتی كۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری لە ناوچەكانی قەزای ئەبوغرێب و نزیكبوونەوە لە پارێزگای ئەنبار و و ڕۆڵی شێخ و كەسایەتی هۆزەكان لە چەسپاندنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و خۆشكردنی ڕێگە خۆشكردن بۆ پلانەكانی گەشەپێدانی حكومەت تاوتوێ كرا، بە مەبەستی جێبەجێكردنی خواستەكانی هاوڵاتیان و بەهێزكردنی بناغەكانی دەوڵەت و دامەزراندنی سەروەری یاسا و دەستوور.
هەروەها سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە هەڵوێستی شەرەفمەندانەی سەرجەم هۆزەكانی عێراق كرد، بەتایبەتی ڕۆڵی مێژووییان لە پاڵپشتیكردن و سەركردایەتیكردنی بزووتنەوەی گەلەكەمان لە شۆڕشی نەمری بیستەمدا، هەروەها هەڵوێستی تۆكمەیان بەرامبەر بە تیرۆر و توخمەكانی، و وتیشی: هۆزەكان وەك پێكهاتەیەكی كۆمەڵایەتی دیار بەشدارییان كردووە لە تواناسازی گەلەكەمان بۆ پێشكەوتن و تێپەڕاندنی ئەو خاڵە وەرچەرخانانە و تەحەدایە گەورەكان كە لە مێژووی هاوچەرخیاندا ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
لای خۆیانەوە ئەلزاری و شاندی شێخ و كەسایەتییە ناودارەكانی هۆزەكان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك وەزیران دەربڕی. بۆ پێشوازی لێكردنیان و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ چالاكییە كۆمەڵایەتی و سیاسییە جۆراوجۆرەكان، و جەختیانكردەوە: لە پاڵپشتیكردنیان بۆ هەموو ئەو بابەتانە كە پەیكەری جەماوەری و كۆمەڵایەتی عێراقییەكان لە پارێزگا جیاوازەكاندا بەهێزتر دەكەن، هەروەها كارە بەردەوامەكان بۆ بەرزكردنەوەی برایەتی و یەكگرتوویی لەنێوان هەموو پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی عێراق.