حەشدی شەعبی دەستگیركردنی داواكراوێكی هەڵهاتووی زیندانی بادووش رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 3-07-2024, 19:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی داواكراوێك كە لە ساڵی 2014 لە زیندانی بادووش هەڵهاتبوو راگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هەواڵگری لە لیوای 27ی حەشدی شەعبی توانیان كەسێكی داواكراو كە پێشتر لە زیندانی بادوش هەڵهاتبوو، لە ناحیەی جەزیرە كرمە لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار، دەستگیر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: چالاكیەكە دوای ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی ئەمنی لە نێوان هەواڵگری لیوای 27 و ئەركە تایبەتەكانی حەشدی شەعبی و هێزێكی لیوای 40ی فیرقەی 10ی سوپای عێراق هات، لە ناوچەی جەمیلە مەرمی لە ناحیەی جەزیرە كرمە، لەناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار.
    رونیشیكردەوە: رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو دەستگیركراوەكە گیراوەتەبەر كە لە ساڵی 2014 لە زیندانی بادووش هەڵهاتووە و ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كرا.