بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمیندارێتی گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند: سبەی پێنجشەممە كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی بەڕێوەدەچێت، بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەكانی جینۆساید و دەستدرێژی زایۆنیەكان دژی گەلی فەڵەستین.
ئەمینداریەتی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بڕیاردرا سبەی پێنجشەممە لەسەر داوای دەوڵەتی فەڵەستین كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی بە سەرۆكایەتی مۆریتانیا ئەنجام بدرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەكانی جینۆساید و دەستدرێژی زایۆنیەكان بۆ سەر گەلی فەلەستین، فراوانكردنی نیشتەجێبوونەكان و ڕێوشوێنە سزاییەكان كە لەم دواییانەدا لەلایەن حكومەتی داگیركەرەوە پەسەندكراون.
بەپێی بەیاننامەكە، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی باڵیۆز حیسام زەكی، ڕایگەیاند: ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە كە سبەینێ (پێنجشەممە) ئەم كۆبوونەوە بەپەلەیە ئەنجام بدرێت، ئەمەش دوای ڕاوێژكاری كە لە نێوان ئەمینداریەتی گشتی كۆمكاری عەرەبی ئەنجامدرا، كە كۆماری ئیسلامی مۆریتانیا، سەرۆكی ئێستای دانیشتنی ئەنجوومەنی كۆمكار دەكات كە دەوڵەتی فەلەستین داوای كردوە.