هۆڵی شەعب شوێنی یارییەكانی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیایە

وەرزش
  • 3-07-2024, 17:34
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەغدادی پایتەخت لە هۆڵی وەرزشی شەعب میوانداری پاڵەوانێتی لاوانی U18 ڕۆژئاوای ئاسیا بە بەشداری حەوت تیپ دەكات.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: بەغدای پایتەخت، لە رۆژانی 11-17/7/2024، لە هۆڵی وەرزشی شەعب بە بەشداریی حەوت تیپ (عێراق، لوبنان، سوریا، ئێران، فەڵەستین، ئوردن، یەمەن) میوانداری پاڵەوانێتی لاوانی  U18ڕۆژئاوای ئاسیای دەكات .
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە تیروپشكەكەدا هەڵبژاردەی نیشتمانیمان لە كۆمەڵەی دووەمدا چووە پاڵ تیپەكانی (سوریا، ئێران و یەمەن)، لەكاتێكدا گروپی یەكەم تیپەكانی (لوبنان، ئوردن و فەڵەستین)ی لەخۆگرتووە.