بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و هەمەلایەن ، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری عێراقی لە شاری جددەی سعوودیا کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە میانی سەردانەکەدا"بەرزنجی" کورتەیەکی لەبارەی ئەرکی نوێنەرایەتیەکە لە جەددە و عەرەبستانی سعودیا خستەروو و لە شێوازی کار و خزمەتگوزارییەکانی نوێنەراتیەکەی کۆڵیەوە کە پێشکەشی جالیەی عێراقی دەکەن لە چوارچێوەی کارەکانیدا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە باسی لەو تەحەددایانە کرد کە ڕووبەڕووی کار و ئەرکەکان دەبنەوە ، هەروەها ڕێگاکانی چارەسەری بۆ تێپەڕاندنیان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لە کۆتایی سەردانەکەیدا،بریکاری وەزارەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ستافی نوێنەرایەتی عێراق لە جەددە دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی کە داویانە،هەروەک خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو ئەکتڤیە و ڕێکخستنەی کە لە کارەکانی کونسوڵگەری لە هەموو بەشەکانی نوێنەرایەتییەکەدا هەیە .