INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیرانی حكومەتی نوێی میسر بە سەرۆكایەتی مستەفا مەدبولی سوێندی دەستورییان خوارد لەبەردەم عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر، لە كۆشكی ئیتحاد.
ئەمانەی خوارەوە پێكهێنانی وەزاری نوێیە:
-جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری گەشەپێدانی مرۆیی و وەزیری تەندروستی و دانیشتووان خالید عەبدولغەفار.
-جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری پیشەسازی و وەزیری گواستنەوە كامێل ئەلوەزیر.
-وەزیری بەرگری لیوا عەبدولمەجید سەقر.
-وەزیری ناوخۆ، لیوا مەحمود تۆفیق.
-وەزیری پلاندانان و گەشەپێدانی ئابووری و هاوكاری نێودەوڵەتی ڕانیا ئەلمەشات.
-وەزیری ژینگە، یاسمین فواد.
-وەزیری پەیوەندییەكان و تەكنەلۆژیای زانیاری عەمر تەلعەت.
-وەزیری لاوان و وەرزش ئەشرەف سوبحی.
-وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و ئاودێری هانی سویلەم.
-وەزیری كارەبا و وزەی نوێبووەوە مەحمود عسمەت.
-وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەیمەن عاشور.
-وەزیری گەشەپێدانی ناوخۆیی، مەنال عەوەز.
- وەزیری دارایی ئەحمەد كۆجاك.
-وەزیری گەشتوگوزار و دێرینەكان شەریف عەتییە.
-وەزیری هاوپشتی كۆمەڵایەتی مایا مورسی.
-وەزیری دابینكردن و بازرگانی ناوخۆ شەریف فاروق.
وەزیری دەرەوە و كۆچ و كۆچبەرانی میسری بەدر عەبدولعاتی.
-وەزیری داد، ڕاوێژكار عەدنان فەنجاری.
-وەزیری پەرلەمان و كاروباری یاسایی و سیاسی، ڕاوێژكار مەحمود فەوزی.
-وەزیری ئەوقاف، ئوسامە ئەزهەری.
-وەزیری فڕۆكەوانی شارستانی، سەمح ئەلحەفنی.
-وەزیری نیشتەجێكردن و خزمەتگوزارییەكان و كۆمەڵگەی شارەكان شێریف ئەلشێربینی.
-وەزیری كشتوكاڵ و وەرگرتنەوەی زەوی، عەلا ئەلدین فاروق ئەلسەید.
-وەزیری كەرتی بازرگانی گشتی، محەمەد ئیبراهیم شیمی.
-وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی دەرەوە حەسەن ئەلخەتیب.
-وەزیری كار محەمەد جبران عەبدولحەلیم.
-وەزیری ڕۆشنبیری ئەحمەد فواد عەبدولسەلام.
-وەزیری پەروەردە محەمەد ئەحمەد عەبدول لەتیف.
- وەزیری نەوت و سامانە كانزاییەكان كەریم بدوی.