هەندێک لەو شتانەی ڕەنگە لەسەر بیل گەیتس نەتزانیبن

  • 3-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بیل گەیتس بە یەکێک لە دوو دامەزرێنەرەکەی کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت دادەندرێت و یەکێکە لە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان. ماڵپەری " بۆڵد سکای" کۆمەڵێك زانیاری لەسەر بیل گەیتس بڵاو کردووەتەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە: - بیل گەیتس هەمیشە حەز دەکات خۆی قاپەکانی بشۆرێت لە دوای نان خواردن: لەگەڵ ئەوەی چەندین خزمەتگوزاری هەیە لە ماڵەکەیدا بەڵام لە پاش هەموو نان خواردنێک بیل گەیتس دەبێت خۆی قاپەکانی بشۆرێت و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات. - بەکارهێنەرێکی سەرسەختی iPhoneە: بیل گەیتس لەگەڵ ئەوەی خۆی دامەزرێنەری کۆمپانیایی مایکرۆسۆفتە، لە هەمان کاتدا مایکرۆسۆفت خاوەنی نوێترین مۆبایلی 4Gیە، بەڵام بیل گەیت مۆبایلی iPhone بەکار دەهێنێت، لە یەکێک لە چاوپێکەتنەکاندا دەڵێت "مۆبایلی iPhone بە باشترین مۆبایل دادەندێت و هەروەها هەرگیز ئارەزووی بەکارهێنانی مۆبایلی مایکرۆسۆفت ناکات." - هیچ لە منداڵەکانی نەخستووەتە سەر کار لە کۆپانیای مایکرۆسۆفت: بیل گەیتس خاوەنی زۆرترین داهاتە بەڵام هیچ کام لە منداڵەکانی بەشداری پێنەکردووە لە کۆمپانیاکەیدا و هەروەها دەیەوێت منداڵەکانی خۆیان هەوڵ بدەن و کار پەیدا بکەن. بیل گەیتس ساڵی ١٩٥٥ لە شاری سیاتل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایکبووە و بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دادەندرێت.