سەرۆك وەزیران بۆ بارزانی: هەنگاوێكی گرنگمان لە دروستكردنی متمانە لە نێوان هەردوو حكومەنی ناوەندی و هەرێم ناوە

سیاسی
  • 3-07-2024, 15:21
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتیكردەوە، هەنگاوێكی گرنگ لە دروستكردنی متمانە لە نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمدا نراوە، هاوكات مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا كە سەرۆك وەزیران سەركردایەتی دەوڵەت دەكات بە نیازێكەوە كە هەمووانیان گەیاندووەتە ئەم دۆخە ئاسوودەیە.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێكدا كە بەبۆنەی پێشوازیكردنی لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هات و ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )ئامادەی بوو راگەیاند "سەردانی مەسعوود بارزانی، بەرپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەغدا گرنگە"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە “گفتوگۆیەكی بنیاتنەر و ئامانجدار سەبارەت بە پرسە ناوخۆییە جیاوازەكان و بارودۆخە ناوچەییەكان ئەنجامدراوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "رێگەیەكی گرنگمان لە دروستكردنی متمانە لە نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمدا هاتووینەتە پێشەوە و كێشە بۆماوەییەكانمان تێپەڕاندووە هەروەها ، دۆخی ناوچەكە و پێشهاتەكانی لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لێوەكرا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "جەختكرایەوە كە دەبێت سەروەری و ئاسایشی عێراق لە گۆڕەپانی ململانێكان دوور بخرێتەوە و هەڵوێستەكانی لەسەر پرسە دادپەروەرەكان بپارێزرێت".

    هاوكات مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی و ڕوونیكردەوە، “سەردانەكەم بۆ بەغدا ئامانجی بەهێزكردنی ئەو هەوڵانەیە كە سەرۆك وەزیران داویانە و بووە هۆی پێشكەوتنێكی ڕاستەقینە لە نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم".

    بارزانی وتیشی"گفتوگۆكانمان بنیاتنەر بوو سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆ و ناوچەیی، و بۆچوونەكانمان یەكسان بوون"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "سەرۆك وەزیران سەركردایەتی وڵاتێك دەكات بە نیازێكەوە كە ئێمەی گەیاندووەتە ئەم دۆخە ئاسوودەیە".