سەرۆك وەزیران پەسەندكردنی ستراتیژی چاكسازی لە كەرتی ئەمنی ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 3-07-2024, 13:43
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەسەندكردنی (ستراتیجی چاكسازیی كەرتی ئاسایشی ٢٠٢٤-٢٠٣٢)ی ڕاگەیاند، هاوكات دەركردنی چەندین ڕێنمایی سەبارەت بە مەلەفی پڕچەككردنی هێزە ئەمنییەكان بە نوێترین چەك پشتڕاستكردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرپەرسشتی مەراسیمی دەرچوونی خولی 112ی بۆ ئەفسەرانی كۆلێژی سەربازی یەكەم لە بەغدای پایتەخت كردووە".
    لە وتارێكدا لە میانی مەراسیمەكەدا، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لەدەرچوان بۆ تەواوكردنی خولەكەیان كرد"، جەختی لەوە كردەوە كە "میللەت ئەمانەتێكە لە دەستی ئەواندایە، و شایەنی ئەوەن بەرگری لە ئاسایش و سەروەری وڵاتەكەی بكەن".




    جەختیشی كردەوە، "رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ، و كاركردن لە چوارچێوەی یاسادا"، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد  كە "حكومەت دۆسێی پەرەپێدانی هێزە ئەمنییەكانی لە چوارچێوەی بەرنامەكەیدا داناوە".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "پەسەندكردنی (ستراتیژی چاكسازیی كەرتی ئاسایش 2024-2032)، كە ئامانجی چاكسازیی هەمەلایەنەیە لە سیستەمی ئاسایشدا، لەسەر بنەمای بنەما زانستییەكان بۆ هاوسەنگبوون لەگەڵ پێشهاتە خێراكانی جیهان"، ئاماژەی بە " هێزە ئەمنییەكان بە نوێترین چەك پڕ چەكدەكرێن، و چەندین ڕێنمایی لە ڕێگەی لیژنەی باڵای پڕچككردن دەرچوون".
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەیش ڕایگەیاند"بەهۆی توانا و بوێری هێزە ئەمنییەكانەوە، حكومەت ئەمڕۆ بە زۆر دانوستان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی سەربازی خۆی و گۆڕینی ئەركەكەی بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەكان"، جەختیشی لەوە كردەوە "رێگە نەدەن هیچ هەڕەشەیەك ڕووبدات كاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق و عێراقییەكان هەیە، چونكە بەردەوامبوونی سەقامگیری بە واتای گەشەپێدان و بنیاتنانی زیاترە".