كاتی خۆ كاندیكردن بۆ پەرلەمانی كوردستان درێژكرایەوە

ناوخۆ
  • 3-07-2024, 12:48
  • +A -A

    هەولێر –INA
    كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق، كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی كوردستان دەكات، ئەمڕۆ رایگەیاند، بۆ ماوەی 11 رۆژی دیكە پێشكەشكردنی تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان درێژكرایەوە.
    كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (IAN) نێردراوە تێیدا هاتووە" دەرگای خۆپاڵاوتن بەڕووی بەربژێرانی لیستی هاوپەیمانان و پارتەكان و بەربژێرانی تاك و كۆتاكان كراوەتەوە هەر لە 4ی تەمموز تاوەكو 15ی هەمان مانگ".
    جێگای باسە ، بڕیار واییە كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20 ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی.