بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارێەك بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 3-07-2024, 12:40
  • +A -A

    هەولێر -INA
    بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دەکاتەوە، تاوه‌كو 21/7/2024 عومره‌ به‌ هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ستپێناكاته‌وه‌.
    بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێرقی (INA) تێیدا هاتووە كە" حەج و عومرەی كوردستان،‌ تا 21.7.2024 عومرە بە هەردوو رێگەی ئاسمانی و وشكانی دەستپێناكاتەوە و هەر كۆمپانیایەك پێش ئەم رێكەوتە دەستبكات بە گواستنەوەی عومرەكاران، ئەوا بەسەرپێچی هەژمار دەكرێت"
    ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر كۆمپانیایەك پێش ئەو بەروارە دەست بكات بە گواستنەوەی هاوڵاتییان بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە، ئەوا بە سەرپێچی هەژمار دەكرێت.
    ئەوەش هاتووە، پلانی نوێیان داڕشتووە و سەرلەنوێ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی عومره دەستپێدەكاتەوە‌، بۆیە دوای جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیەی داڕێژراوە دەست بە گەشتی عومرە دەكرێتەوە.
    بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم راشیگەیاندووە، هیچ كۆمپانیایەك رێگەپێدراو نییە كە ریكلام بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە بكات و ئەوەشی ریكلامی كردووە، پێویستە دەستبەجێ رایانبگرێت، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزا دەبنەوە.