به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆکی پێشووی کۆمار بارودۆخی گشتی وڵاتی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ره‌وشی گشتی وڵات و ڕێکارەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەكه‌ی كرا، کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بە هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی چاکسازی ئابووری و داراییە، کە دەرئەنجامەکانیش لە پرۆژەکانی گەشەپێدانی گشتیدا ڕەنگده‌داته‌وه".
هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا باسیان له‌پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستانی عێراق كرد، کە بڕیارە لە بیستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئه‌نجام بدرێن.