بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، ڕێنماییدان بۆ دەستەبەرکردنی ڕێوڕەسمەکانی مانگی پیرۆزی موحەڕەم و سەردانی چلەی ماتهمینی.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆ، سەرۆکایەتی کۆنگریهکی فراوانکراوی کرد بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی وەزارەت وفهرماندهكان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ژمارەی لهئەفسەران، كهبهمهبهستی گوێگرتن بوو لە كورتهی نیوە ساڵانەی بۆ ساڵی 2024، وەک گرنگترین دەستکەوتەکانی بەدەست هاتوو و پلانەکان وپێداچوونەوە بە داهاتووی سەرجەم جومگەکان و پێکهاتەکانی وەزارەتدا.
ئەلشەمەری ئاراستەی کۆمەڵێک ڕاسپاردەی كرد کە پەرە بە کاری ئەمنی و خزمەتگوزاری دەدات، جەختیش كردهوه لهسهر هەڵسەنگاندنی کاری ئەفسەر و هاوکاران وچالاککردنی ڕۆڵی سەرپەرشتیکردن لە هەموو بەشەکان، و ئامادەکارییەکی دروست بۆ هەر ئەرکێک دهبێت بكرێت".
ئهلشهمهی تهكهزی لهسهر تەواوکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری و بەردەوامیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەمیانە كردهوه، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاسایشی سنوورەکان، هاتوچۆ، و باری شارستانی، هەروەها لە بنکەکانی پۆلیس و ئەوانی دیکەش، هاوکات بەردەوامبوون لهبەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان."
جەختیشیکردەوە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرپرسیارێتی، کارکردن لەسەر پرەنسیپی سەرکردایەتی بەشێوەیەکی گونجاو، وەستانەوە بەرامبەر تەحەدای جۆراوجۆر و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان، خۆڕازی نەبوون لەو پرسانەی کە دەبنە هۆی تێکدانی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا بۆ هەموو لایەک و جەختکردنەوە لەسەر هەوڵی هەواڵگری". لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری"، ئاراستەکردنی "چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی... بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرتیل، ڕێگریکردن لە ئیستغلالکردنی کار، و بەردەوامبوون لە بەدواداچوونی ڕۆژانەی کارەکان."
وهزیری ناوخۆ ئاڕاستەی كرد كهئامادەکاریهكی باشی بكرێت بۆ دەستەبەرکردنی ڕێوڕەسمەکانی مانگی پیرۆزی موحەڕەم لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات، هەروەها بۆ سهردانی چلەی ماتهمینی، کەڕووداوێكی گرنگە عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا بهخۆیهوه دهبێنێت.