باڵیۆزی ئەمریکا: پەیوەندییەکەمان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری عێراق باشە و پەرەسەندێت

سیاسی
  • 2-07-2024, 21:00
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئالینا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتیکردەوە کە پەیوەندییەکانی وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری عێراقدا باشە و لە گەشەکردندایە، هه‌روه‌ها داوای بەردەوامبوونی کارکردن لەسەر بابەتەکانی بەرژەوەندی هاوبەش كرد.
    ڕۆمانسکی لە تویتێکدا - كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان کۆبوومەوە، وەک بەشێک لە پەیوەندییە باش و پەرەسەندووەکانمان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری عێراق، هه‌روه‌ها له‌پێناو بەردەوامبوونمان  کارکردن لەسەر پرسە یاساییە گرنگەکان کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە بۆ ئێمە.
    سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان، پێشتر لەگەڵ ئالێنا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پرسە یاساییەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کردبوو.
    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردبووە، تێیدا هاتبوو" فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە ئالێنا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد”.
    ئاماژەی بەوەشکرد کۆمەڵێک بابەتی یاسایی تاوتوێ کران بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات".