بهغدا-INA - ویسام الملا
ئەمڕۆ سێشەممە، فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی باشترکردنی ئاوی سەماوەی ڕاگەیاند، هاوکات وادەی تەواوکردنی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوت لە بەسرە دیاریکرد.
ماتسومۆتۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" کۆمپانیای ژاپۆنی هەیە کە بە دوای کارکردن لە عێراقدا دەگەڕێت، وەک کۆمپانیای کۆماتسۆ کە تایبەتە بەبەرهەمهێنانی ئامێری بیناسازی و یەکێکە لە کۆمپانیا زۆر ناسراوەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد كهکۆمپانیاکە زۆر حەزی لە وەبەرهێنانە لە عێراق، و شاندێكیان سەردانی پارێزگاری بەسرەیان کرد بهمهبهستی ئاگاداربوون لەو ئامێرانەی کە عێراق پێویستیانە بۆ ئەوەی بهکوالێتی بەرز بۆی دابین بکات".
سەبارەت بە پڕۆژە و قەرزە ژاپۆنییەکان، ماتسومۆتۆ جەختی لەوە کردەوە كهقەرزەکانی ژاپۆن گرنگن بۆ بوژاندنەوەی ئابووری عێراق بۆ ئەوەی دەرفەتێک بدرێت بە حکومەت بۆ هێنانی زیاتری کۆمپانیا ژاپۆنییەکان، بەتایبەتی لەبواری ژێرخان و پڕۆژەکانی نەوتدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد کۆمپانیای جی جی سی کە سەرقاڵی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوتە لە بەسرە، 4.5 ملیار دۆلاری وەبەرهێنانی لە پرۆژەکەدا کردووە، وتەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستی بە دوو ساڵ دەبێت، و ئەمەش پێویستی بە قەرزی گەورەی ژاپۆنی هەیە وقهرزهكانی ژاپۆنی سوودێكی زۆر ههیه بۆ عێراق.
سەبارەت بە پرۆژەی باشترکردنی ئاوی سەماوە، باڵیۆزی ژاپۆن ڕوونیکردەوە کە کۆمپانیای ژاپۆنی دەستی بە دیزاین و قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە کردووە، و پێویستمان بە زیاتر لە پێنج ساڵ هەیە بۆ تەواوکردنی، وئەم پڕۆژەیە زۆر گرنگە بۆ خەڵکی سەماوە، و ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ جێبەجێکردنی”.