ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سیاسی
  • 2-07-2024, 17:57
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    سه‌باره‌ت به‌نووسراوی سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی ده‌رباره‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، پێشوازی له‌م نووسراوه‌ی كردووه‌ وتێدا هاتووه‌" حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات، کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا.

    ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان، لەم چوارچێوەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە پێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من)، هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێنماییانەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتاییی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە تۆمار بکرێن.