بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دووپێوانەیی لە مامەڵەکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ غەززەی ڕەتکردەوە.
سەید حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا وتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێشوازیمان کرد لە وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی فەلەستینی نەبیل ئەبوڕدێنە و باڵیۆزی فەلەستینی لە بەغداد ئەحمەد ڕوەیزی ، سەرەتا ئەبوڕدێنە سڵاوی سەرۆکی فەلەستین مەحمود عەباسی گەیاند و هەڵوێستەکانیشی بەرامبەربە دۆزی فەلەستین بەرزنرخاند.
سەید حەکیم لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەرهەڵوێستە نەگۆڕەکانی پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین و سەرکۆنەکردنی هێرش وتاوانەکانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزرە.
وتیشی کە دۆزی فەلەستین لەسەرجەم دیدارەکانماندا ئامادەگی هەیە لەهەموو بوارەکاندا چ هەڵوێستی فەرمی و چ گەل و جەماوەری عێڕاق بەتایبەت لەناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ گەلی فەلەستینی.
هەروەها سەید حەکیم جەختیکردەوەسەر پشتیوانیکردنی ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان بۆ لێپێچینەوەلە تاوانکارانی سەرغەزرە، دووپێوەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشی ڕەتکردەوەلە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆزەکەدا.