بەغداد/ INA
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای لەکۆمەڵگای نێۆدەوڵەتی کرد کە هێرشەکانی سەر غەزرە ڕابگرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالکی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی لەنووسینگەی خۆیدا پێشوازیکرد لە وتەبێژی سەرۆکایەتی فەلەستینی نەبیل ئەبوڕدێنە، لەدیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناو خاکی فەلەستین کرا، بەتایبەتی کەرتی غەزەو هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەرهاووڵاتیانی مەدەنی.
مالکی لەدیدارەکەدا هەڵوێستی عێڕاقی دووپاتکردەوە بەرامبەر دۆزی فەلەستین و مافەکانی گەلی فەلەستین و داواشی لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکانی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەزرە ڕابگرێت.
لەلایەن خۆشیەوە ئەبوڕدێنە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی عێڕاق کرد بۆ ئەوهاوکاری و پشتیوانیەی کە پێشکەش بە هاووڵاتیانی غەزرەی دەکات.