بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن هاوتا توركیەكەی بن عەلی یەلدرم پێگەیشت و پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لێكرد. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەر دوو وڵات و بارودۆخی ناوچەكە كرا، هەر لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا سەرۆك وەزیرانی توركیا پرۆزبایی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هاتنی مانگی رەمەزانی لە عەبادی كرد". لای خۆیەوە عەبادی تەئكیدیكردەوە " ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 12ی ئەم مانگەدا سەركەوتنی هێزە ئەمنیەكانی سەلماند لە رێگری كردن لەهەر جۆرە كردەوەیەكی تیرۆریستی سەرباری هەرەشەكانیان". هاوكات سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند:" ئەنكەرە بارودۆخی ئەمنی عێراق بەلایەوە گرنگە، لەوبارەیەشەوە ئامادەیی هەر جۆرە هاوكارییەكی نیشاندا".