سەرۆک وەزیران هەڵوێستی نەگۆڕی عێڕاق بۆ پشتیوانی دۆزی فەلەستین دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 2-07-2024, 12:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەڵوێستی نەگۆڕی عێڕاقی لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین دووپاتکردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاق نێردراوە تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی چاوی کەوت بە وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی فەلەستینی نەبیل ئەبوڕدێنە، بەئامادەبوونی باڵیۆزی فەلەستین لەعێڕاق ، ئەبوڕدێنە نامەیەکی لە سەرۆکی فەلەستینیەوە مەحمود عەباس ڕادەستی سودانی کرد وتیایدا سوپاسی عێڕاقی کرد بەحکوومەت و گەلەوە بۆ هەڵوێستەکانی لەپشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین وناردنی هاوکاری بۆ غەزرە.
    لەدیدارەکەدا سودانی هەڵوێستی عێڕاقی لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین دووپاتکردەوە،  لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی و دامەزراندنی دەوڵەتەکەی خۆی کە پایتەختەکەی قودس بێت، هەروەها جەختیکردەوەسەر بەردەوامبوونی کۆششەکانی عێڕاق بۆ سووککردنی  کارەساتی سەرهاووڵاتیانی مەدەنی لەغەززە.