بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەخشینی دەسەڵاتی نوێکردەوەبۆ حکومەت کە گفتووگۆ لەگەڵ هاوپەیمانێتیدا بکات وسەرکۆنەی دژایەتی ئەنجومەنی دادوەریش دەکات

سیاسی
  • 2-07-2024, 09:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختیلە گرنگی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان کردەوە کەتاهەنووکە پێکنەهێنراون وەکو دیالەوکەرکوک، بەخشینی دەسەڵاتیشی نوێکردەوە بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانی  نێودەوڵەتی وسەرکۆنەی دژایەتیکردنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریشی کرد.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی  تێیدا هاتووە کە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەکۆشکی حکومی گرێدا بۆ تاووتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێڕاق وناوچەکە.
    لەکۆبوونەوەکەدا باسی کۆششەکانی حکومەت کرا لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان ، جەختیش کرایەوەسەر گرنگی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان کەتاهەنووکە پێکنەهێنراون لەدیالەوکەرکوک، بەخشینی دەسەڵاتیشی نوێکردەوە بۆ حکومەت لەگفتووگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی.
    هەروەها بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوای کرد کە بابەتی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق یەکلابکړێتەوەو سەرکۆنەی ڕەخنەگرتنی نەشیاویشی کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان.