عێڕاق و لیبیا واژۆکردنی چەند یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن تاوتوێ دەکەن

سیاسی
  • 2-07-2024, 09:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێڕاق لەلیبیا ئەحمەد سەحاف لەگەڵ هەڵسورێنەری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی لیبیا تاهیڕ باعور  تاووتوێی واژۆکردنی ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکگەیشتنیان کرد.
    بەیاننامەی باڵیۆزخانەی عێڕاقی لەلیبیا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە باسی لەوەکرد کە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێڕاق لە لیبیا ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە چاوی کەوت بە هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی لیبیا تاهیڕ باعور لە باڵاخانەی وەزارەت لە تەڕابلوسی پایتەخت ، لەدیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و چۆنێتی پتەوکردنیان کرا.
    وتیشی لەدیدارەکەدا جەخت کرایەوەسەر گرنگی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ واژۆکردنی چەند یاداشتنامەیەکی هاوبەش بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان هاوکاری لەسەرجەم بوارەکاندا.
    هەروەها سەحاف بۆ باعوڕ روونیکردەوە کە عێڕاق خوازیارە  لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان کاری هاوبەش بکرێت بەتایبەت پاش بەردەوامبوونی کەرەکانی باڵیۆزخانەی عێڕاق لە تەڕابلوس.
    لەلایەن خۆشیەوە تاهیڕ باعوڕ دەستخۆشی کرد لە ئەدای حکومەتی عێڕاقی بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی و ئەدای وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن لەپێناو سەقامگیری زیاتر لەناوچەکەدا.