به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگه‌یاندن عێراقی ئیدانەی هێرشی میدیایی ڕێکخراو کە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کردبووە ئامانج ده‌كات.
ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێدا هاتووه" ئیدانەی هێرشی میدیایی ڕێکخراو بۆ سەر سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەن ده‌كه‌ین، كه‌لە ڕێگەی ئەکاونت و بڵاوکردنەوەی ساختە و هەواڵی هەڵبەستراوهوه ده‌كرێت کەبێ به‌شن له‌هه‌موو بنه‌مایه‌كی متمانەپێكردن.
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشکراو كه دەستەی ئەمینداران مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت و پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەری و خزمەتگوزارییە ئەمنییە کارامەکان ده‌بات له‌دژی ئەوانەی لەپشت ئەم پەیجە گوماناویانەوەن بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپەروەری خۆیان وه‌رگرن، بەمەبەستی گەیشتن بە ژینگەیەکی میدیایی ئایدیاڵ ودوور لە ناوزڕاندن وشێوازەکانی هاودژی ستانداردەکانی خه‌سڵه‌تی پیشەیی و وبههاكان.