به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەرپەرشتی چوارەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی کرد، کە تیایدا تاوتوێی پڕۆژەی بنیاتنانی قوتابخانەکان (IDOPA) کرد.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگه‌یه‌ندراوێکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە- ڕایگەیاندووە" لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌و پڕۆژانە کە سندوقەکە بەنیازە لەگەڵ کەرتی تایبەت جێبەجێی بکات خرانه‌روو، هه‌روه‌ها تاوتوێی پەیڕەوی ناوخۆی سندوقەکە و پێدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە ژمارەیەک کەرتدا كرا."
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆك وه‌زیران ئاگاداركرا له‌سه‌ر ئەو ڕێوشوێنانەی ئه‌نجامدراون بۆ شیاندنی ئه‌و کۆمپانیایانەی كه‌داواکاریان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژەكانی دروستكردنی قوتابخانەکان پێشکەش كردووه، هەروەها تاوتوێی کۆتایی قوناغی دەستپێکردنی پڕۆژەی (ئایدۆبا) بۆ دروستکردنی قوتابخانەكان لە سەرتاسەری عێراق کرا، کە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی و دوو شۆفت لە هەندێک قوتابخانە، لە چوارچێوەی به‌رنامه‌ی حکومەتدا كه‌کاردەکات بۆ باشترکردنی کەرتی پەروەردە.