به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئامانجگرتنی موڵگه‌یه‌كی تیرۆرستان له‌كه‌رتی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیالا ڕاگه‌یاند.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه" جارێكی تر هه‌ڵۆكانی ئاسمانی هه‌موو تۆره‌ییان له‌سه‌ر تیرۆرستان ڕشته‌وه ئه‌ویش به‌ئاراسته‌كردنی لوله‌ی چه‌كه‌كانیان بۆ سه‌ر ئامانجێكی گرنگ و كردوویانه به‌خۆڵه‌مێش، ئه‌م گورزه به‌ڕێگای فڕۆكه‌ی F_16 بووه وبه‌هاوكاری وزانیاری به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تی هه‌واڵگیری سه‌ربازی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شكان ئه‌نجامدراوه، له‌ئه‌نجامدا هه‌موو تیرۆرستانی ناو ئه‌و مۆڵگه‌یه له‌وناوبراون وله‌كاتێكی دیكه ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م گورزه ئاسمانیه ڕاده‌گه‌یێنن.