بهغدا-INA - ویسام الملا
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی سێ تاوانباری مەترسیداری ڕاگەیاند کە بۆ پارتی كرێكارانی كوردستانی قەدەغەکراو کاردەکەن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە تاوانباران بوونەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و تهقینهوهكان لە هەولێر و کەرکوک و پلانی ئۆپەراسیۆنیان لە بەغدا داناوە.
فەریق میقداد میری، وتەبێژی فەرمی وەزارەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەبەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێمین میرانی تێدا بهشداربوو و پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(INA) تێدا ئامادهبوو، ڕایگەیاند" ھەماھەنگی زۆر بەرزە لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی فیدراڵی و ھەرێم ههیه، وروونیكردهوه كهلە ساڵی ٢٠٢٢، ئاگر لە کەرکوک، یەکێکی دیکە لە دۆھۆک، و سێیەمیش لە ھەولێر كهوتهوه روونبووه کەتاوانباران سهر بهPKKی قەدەغەکراوەوە بوون، و ئاشكراكردنی تاوانەکانیان بهزەحمەت بووه، چونكه ههستاو بهدروستكردنی هەویرێك و خستویانە بازاڕەکانەوە، یەکسەر ئاگری نەگرتووه، بەڵام لهدوای چەند کاتژمێرێک ئاگری گرتووه.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەم کەسانە بوونە هۆی ئەوەی تەواوی ئابووری سێ پارێزگاکە بکرێتە ئامانج، کە بەهای ملیۆنان دۆلارە، وتی" بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم، ئاماژەکانی تاوانەکە دەستنیشانکران و تۆمەتباران دەستگیرکران.
ئهوهشی خستهروو كهئەو لایەنەی پشتیوانی تاوانباران دەکات، پارتێكی قەدەغەکراوە، ئامانجیشیان هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێیان بووه، وبڕی زیانەکانیان تاوانهكانیان بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت".
ئاشکراشی کرد" پلانەکەیان بریتی بوو لە بەئامانجگرتنی ناوچە و بازاڕەکانی کەرکوک، کۆمپانیا بازرگانیەکان، و بۆری نەوتی جەیهان، هەروەها دوکان و بازاڕەکانی بەغدا و شوێنەکانی هەولێر و دۆهۆک، بهڵام لە ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراودا بە هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون.