عومەر بەرزنجی ووتاری عێراق لە 23 مین کۆنفرانسی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە جەددە پێشکەش دەکات

ناوخۆ
  • 1-07-2024, 19:55
  • +A -A

    بەغداد-INA
    "عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە و ئەندامی دەستەی هەمیشەیی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەشداری لە کارەکانی خولی 23ی دەستەکە دەکات
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- "عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و کاروباری یاسایی و ئەندامی دەستەی هەمیشەیی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەشداری لە کارەکانی 23 مین دانیشتنی ئاسایی ڕێکخراوەکە کرد کە لە بارەگای ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەڕێوەچوو لە شاری جددە، کە "حسێن ئیبراهیم تەها"  ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، و" د.نورا رشود" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەستەکە، و نوێنەرانی سەرجەم  وڵاتانی ئەندام ئامادەی بوون.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی یەکەم دانیشتندا، باس لەکاریگەری زیرەکی دەستکرد کرا بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ،هەروەک بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە غەززە، و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە غەززە مافەکانی مرۆڤ خرانە ڕوو.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- "بەرزنجی" وتارێکی پێشکەش کرد، و تیایدا ئاماژەی بە ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە کۆمەڵگاکاندا و ئەو کاریگەرییە ئەرێنییانەی کرد کە لەسەر مافەکانی مرۆڤ هەیەتی، کەڕەنگە کاریگەری نەرێنی  دروست بکات ئەگەر  نیازی خراپ بەکار هێنان هەبێت لەبەکاربهێنانیان، چونکە شمشێرێکی سەرە. هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- " بەرزەنجی "  ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی نوێنەرایەتی دوو ملیار موسڵمان و 57 وڵاتی زۆرینە موسوڵمان دەکەین و لەم ڕووەوە دەبێت ئاماژە بە نیگەرانییە ڕاستەقینەکانمان بکەین، بەو پێیەی ئێمە لە نەتەوەیەکەوەین کە قورئانی پیرۆز  لەبارەیەوە دەفەرموێت: {كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ..} ئەمە بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورەیە، بۆیە دەبێت لەوە تێبگەین کە ئێمە کێین و بۆ چی وەستاوین.
    هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ)
    بۆیە بەرپرسیارێتی ئێمە گەورەیە، بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن بەناوی ئاینەوە دین و شتەکان دەشێوێنن، و وێنەیەکی خراپ نیشان دەدەن.
    لە کۆتایی وتارەکەیدا "عومەر بەرزنجی" جەختی لەوە کردەوە کە کارەکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کاتێک سەرکەوتوو دەبێت کە  بیری ئیسلام بۆ هەموو جیهان شیبکاتەوە،وەک ئەوەی خوای گەورە لەئایەتێکی تردا دەفەرموێت :{لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ} بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕۆڵی موسڵمانان بڵاوکردنەوەی دادپەروەرییە و مافی مرۆڤ لە جیهاندا.