ئەنجومەنی ڕاژە دەست دەکات بە دابەشکردنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان

ناوخۆ
  • 1-07-2024, 19:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە دەستیکرد بە دابەشکردنی خاوەن بڕونامە باڵاکان و یەکەمەکان.
    ئەنجومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە بەفەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی
    ڕاژەی گشتی فیدڕاڵی مەحمود تەمیمی و بە سەرپەرشتی ئەندامانی ئەنجومەنەکە تیمی تایبەت بە پلەکانی فەرمانبەری دەستیکرد بەدابەشکردنیان بۆ ئەوانەی کە یاسای 67٫59ی ساڵی 2017 دەیانگرێتەوە.
    ئەنجومەنەکە جەختیکردەوەسەر مکووڕبوونی لەسەر تەواوکردنی  دۆسیەی دامەزراندن لە قۆناغی پێنجەمیدا بەپێی نیازمەندیەکانی دەزگا حکومیەکان بەپێی پسپۆڕێتیەکان .