بەغداد/ INA
وەزارەتی داد ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە 98 هەرزەکاری لە مانگی حوزەیرانی پێشوودا ئازادکردووە.
بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە فەرمانگەی چاکسازی لەوەزارەت ئەمڕۆ ئاماری مانگانەی خۆی بڵاوکردەوە بۆ ئەوانەی کە لەمانگی حوزەیراندا ئازادکراون.
وتیشی ژمارەی ئازادکراوانی مانگی حوزەیرانی پێشوو گەیشتووەتە 98 هەرزەکار لەوانە 56 یان ڕاگیرابوون و 26 یشیان ماوەی زیندانیکردنیان کۆتایی پێهاتبوو و 16 شیان بەمەرج ئازادکراون .