شاخەوان عەبدوڵڵا بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەڤیستڤاڵی عەرەبی پیرۆزبایی ئاڕاستەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کرد

ناوخۆ
  • 1-07-2024, 19:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ڤیستڤاڵی عەرەبی لەتونس پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە شاخەوان عەبدوڵڵا هەستا بە ئاڕاستەکردنی پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کەریم حمادی وسەرجەم  کادیرانی هونەری وکارگێڕی لە تۆڕەکە بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ڤیستڤاڵی عەرەبی بۆ ڕادیۆو تەلەفزیۆن کە لەتونس بەڕێوە دەچێت، لەهەمان کاتیشدا ئەم دەستکەوتە هونەریەی بەرزنرخاند بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی گرانبەها لە هەماهەنگی هەواڵسازی و گۆڕینەوەی شارەزایی لە پڕۆگرامئامێزەکاندا لەسەرئاستی وڵاتانی عەرەبی.
    جەختیشی کردەوەلەسەر پشتیوانیکردنی دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەداڕشتنی یاسای شیاو و پاڵپشتکردنی کۆششەکانی پتەوکردنی گووتاری نیشتیمانی وپارێزگاریکردن لەئەزموونی دیموکراسی.