بەغداد/ INA
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی وەزاری لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمدا دەربارەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنووریەکان بەڕێوەچوو.
بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە کە جێگری سەرۆک وەزیران - وەزیری پلاندانان محمد عەلی تمیم سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دووەمی نێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کرد دەربارەی
بەڕێوەبردنی دەروازە سنووریەکان.
وتیشی کە کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری و وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەنگین ڕێکانی و وەزیری خوێندنی باڵا نەعیم عبودی و وزیری داد خالدشوانی بەڕێوەچوو، لەلایەن حکومەتی هەرێمیشەوە وەزیری ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد و وەزیری دارایی ئاوات جەناب ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ کرا دەربارەی یەکخستنی سیستەمی گومرکی و ڕێکیش کەوتن لەسەر داڕشتنی بۆچوونێکی گشتی بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی گومرک و یاساکانی پاراستنی بەرهەمەکان و پیاچوونەوەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای دەستەی دەروازە سنووریەکانی ساڵی 2016.