بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جهختیکردەوە، کە خێڵەکان هێشتا وهكو دەروازەیەکن بۆ ئاسایش و تهبایی، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ بژاردەیەک نییە جگە لە بەهێزکردنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی.
سەرۆک وهزیران لە وتارەکەیدا لە میانی چاودێریکردنی ئەو مەراسیمە فەرمیەی کە لە بەغدای پایتەخت بە بۆنەی یادی 104 ساڵەی شۆڕشی بیستەم بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند" دروستکردنی مێژوو لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانەدا وەک ئەوەی لێرەدا لە نێوان دوو ڕووبار نییه. ئاماژە بەوە دەکات کە بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردووی گۆڕانکارییەکان و کارلێکەکان، ڕەگ و ڕیشەی هۆشیاری بەستراوەتەوە بە شۆڕشی بیستەمەوە، و بەو بیرۆکەکەیەوە کە ماناکانی نیشتمانپەروەری مۆدێرن لێیەوە سەریان هەڵداوە، و بە هێماکانیەوە کە چەمکەکانی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی کۆلۆنیالیزم و هەژموونی لەو سەردەمەدا دامەزراند”.
ڕوونیشی کردەوە" بە بەرزڕاگرتنی یادی 104 ساڵەی ئەم شۆڕشە جەماوەرییە نیشتیمانیه، پابەندبوونمان بەو ساتەوەختەی شانازییەوە نوێ کردۆتەوە کە تێیدا لەدایک بووە، بەجۆرێک خێڵ و کەسایەتییەکان پەیوەست بوون بەوەوە، بە جێبەجێکردنی فەتوای مهرجعی باڵا لەو سەردەمەدا بووه بهپرۆشكێك بۆ سهرههڵدانی شۆڕش.
ئاماژەی بەوەشکرد" نەوەی ئێستا لە ساڵی 2014، لەژێر سێبەری فەتوای پڕ خێر وپیرۆزیمهرجعی باڵا ئایەتوڵڵا سەید سیستانی، خوا بپارێزێت، لە بەرامبەر داعشی شکستخواردوودا وەستان".
ههروهها سودانی ڕاگهیاند" دەوڵەتی عێراقی هاوچهرخ، لە فۆرمی دامەزراوەیی خۆیدا، دوای شۆڕشی بیستەم و قوربانییهكانی لەدایک بووە، ئەمڕۆ بە دەستورێکی هەمیشەیی وناوێکی درەوشاوە بۆ وڵاتەکەمان لەنێو گەلاندا ودەوڵەتێک کە شانازی بە خوێنی شەهیدان و تێکۆشەرانەوە بکات كۆمان دهكاتهوه.
جەختیشی لەوە کردەوە کەعێراقی ئەمڕۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەشدارییان لە بنیاتنانەوە و بەردەوامییەکەیدا کرد، ئاماژەی بەوەشدا کە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هۆزە عێراقییەکانمان لە شۆڕشی بیستەمدا وەک پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی سەریهەڵدا کە بە قوربانیدانی گەورە بەشدارییان کرد".
سهرۆك وهزیران لهدرێژهی پهیڤهكهیدا وتی: "خێڵەکان هێشتا وهكو دەروازەیەکی ئەمنیەتی و تهبایی جەماوەرین، هەروەها پایەی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانن، ئاماژەی بەوەشکرد کەئەو چرایاكانی شۆڕشی ١٩٢٠ داگیرسێندراوو، بە پشتیوانیکردنی دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانیدا و سهروهری یاسا و یەکسانی و دادپەروەری لە سەرانسەری عێراقدا بهردهوام دهبن”.
سودانی هێمای بۆ ئەوەش کرد کە پشتیوانی گەل، بهنوخبە کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییهكان، بۆ شۆڕشگێڕانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، لە ڕێگەی ئەوانەوە بوو کە بە دوای دەوڵەتێکدا دەگەڕان کە کەرامەت و یەکڕیزی بپارێزێت، جەختیشی کردەوە هیچ ڕێگایەکمان نییە جگە لە بەهێزکردنی دەوڵەت ودامەزراوەکانی، و زیادكردنی كاریگهریهكانی لە ڕێگەی دەستوور و یاساوە.
ئاماژەی بەوەشکرد ئاهەنگگێڕانمان بۆ ساڵیادی شۆڕشی بیستەم لەم ئەرکانەدا بەرجەستە بووە کە حکومەت پابەند بووە پێیەوە بۆ تەواوکردنی سەروەری و کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەر جۆرە بوونی بیانی لەسەر خاکی عێراق".
لە کۆتاییدا سهرۆك وهزیران وتی: ئێمە لە ئەرکی تەواوکردنی سەروەری وەک ئامانجێکی حکومەتەکەمان لانادەین سەرەڕای ئاستەنگەکان، کە لەلایەن دامەزراوە یاسادانان و دەستوورییەکانەوە پشتیوانی دەکرێن.