سەرۆک کۆمار: لێدوانەکانی ئەندامێکی کۆنگرێس سەربەخۆیی دادوەری عێڕاقی پێشێل دەکات

سیاسی
  • 1-07-2024, 14:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە لێدوانەکانی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا مایک واڵتز سەربەخۆیی داوەری عێڕاقی دەبەزێنێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە تێیدا هاتووە ئێمە سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی مایک واڵتز دەکەین چونکە ئەم لێدوانە تەنها سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناگرێتەوە بەڵکو سەربەخۆبوونی داوەری عێڕاقی پێشێل دەکات بەگشتی.
    سەرۆک کۆمار وتیشی کە سیستەمی داوەری لەعێڕاق بە ڕەسەنترین سیستەمەکانی دادوەری هەژماردەکرێت