هه‌ولێرـINA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، تێدا هاتووه" نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن.