به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران هەوڵەکانی ئه‌ندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنی گەڕانەوەی حاجیانی بەرز نرخاند.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بەو ڕێنمایانەی کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانوە دەرچووە، بۆ پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ خێراترکردنی گەڕانەوەی حاجیان له‌ماڵی پیرۆزی خودا بۆ وڵات، دوای کۆتایی هاتنی وەرزی حەج، ئەمڕۆ پرۆسەی گه‌راندنه‌وه‌ی حاجیان بۆ ته‌واو بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد كهئەرکی گه‌راندنه‌وه‌ی حاجیان پێنج ڕۆژ پێش ئەو وادەیەی كه‌لە پلانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکاندا داننرابوو کۆتایی هات، ئه‌م كاره‌ش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەو شێوه‌یه زوو ئه‌نجام نه‌ده‌درا، به‌ڵام ئه‌مه لە ئەنجامی کارەکانی ژوورەکە و زیادکردنی گەشتەکان و کردنەوەی ڕێڕەوی نوێی فڕین بوو.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران"هەوڵەکانی سەرجەم ئه‌ندامانی ژووری ئۆپراسیۆنی گەڕانەوەی حاجیانی بەرز نرخاند، بۆ پەرۆشییان بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانیان بەخێرایی، هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەوان و دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرە، لەگەڵ سەرۆک و کادیرەکانی خواست".