بهغدا-INA
لە میانی پێشوازیکردنی لە شاندی دامەزراوەی ئەوروپی بۆ گفتوگۆ و گەشەپێدان، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیعە ئەلسودانی، پشتیوانی بەردەوامی حکومەتی بۆ هەمەجۆریی کولتووری و کۆمەڵایەتی گەلی عێراق دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نارووە، ڕایگەیاندووە" دوێنێ محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی ئەوروپی بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان کرد، لە میانی دیدارەکەدا سودانی جهختی لهسهر گرنگی فرەچەشنی کولتووری و کۆمەڵایەتی گەلی عێراق كرد كهسامانێكی گرنگی کۆمەڵایەتی پێكدههێنێت وپاڵپشتی پەیوەندی نێوان مەزهەبە برایانە دەکات و یەکڕیزی لە دژی توندڕەوی دهچەسپێنێت، کەبریتیه له ئایدۆلۆژیایەکی نامۆ بۆ گەلەکەمان و مێژووەکەی”.
سودانی تهكهزی لهسهر پاڵپشتی بەردەوامی حکومەت کردەوە بۆ ئەم فرەچەشنییە، و بەرەوپێشبردنی شوێنەکانی عیبادەت بۆ هەموو ئایین و مەزهەبەکان و زیاتر پراکتیزەکردنی ئازادی تێیدا، و لە سەرتاسەری عێراق کە پڕە لەمزگەوتی ئیسلامی و کڵێسا مەسیحییەکان پەرستگاکانی سابیئه-مەندایی و ئێزیدیهكان، و تهواوی پێکهاتەکانی تری عێراقی.”
باسی لە هەوڵی تیرۆر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم میرات و پەیکەری مێژوویی و سەرکەوتنی عێراقییەکان و تێپەڕاندنی ئەو تاقیکردنەوە و ئەو بوژانەوەیەی کرد کە ئێستا عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەک چۆن جیهان درکی بە گرنگی سەقامگیریی عێراق کردووە بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، و ئەوەی حکومەت لە بەرنامەکەیدا پەیڕەوی کردووە بۆ بەهێزکردنی بنەمای حکومەتی خزمەتگوزارییەکان و چاودێریکردنی کۆمەڵگا، و پێناسەکردنی ئەولەویەتەکان لە خزمەتگوزاری گشتی، چاکسازی ئابووری، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بێکاری، بهمهبهستی بەرزکردنەوەی بەهای هاوڵاتیبوون.
هەروەها سودانی بۆ شاندی دامەزراوەی ئەوروپا سروشتی ئەو پەیوەندییە بنیاتنەرانەی ڕوونکردەوە کە حکومەت لەگەڵ وڵاتانی جیهان پەیڕەوی دەکات، هەروەها ئاسۆی هاوبەشی بەرهەمدار، لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەو ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنانەی کە واژۆ کران، یان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە كراون، لهسهر بنهمای بەرژەوەندی هاوبەش، کە یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی سەقامگیری ئەزمونی عێراق، سەرەڕای ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی بووەوە، وعێراقییەکان بە بنیاتنانی دیموکراسی و چەسپاندنی دامودەزگاکانی حوکمڕانی دەستوری باشترین شێوەی دیموكراسی نیشادا لە نێوان دیموکراسیەکانی ناوچەکەدا.
سەرۆک وەزیران ڕووداوەکانی غەززە و بەردەوامیی دەستدرێژی دڕندانە دژی گەلی فەلەستینمان خستووەتە ڕوو، جەختی لەسەر هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق کردووەتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان، جگە لە بەردەوامبوون لە ناردنی یارمەتی و هاوكاری مرۆیی.
لای خۆیەوە شاندی دامەزراوەی ئەوروپا پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی، هەروەها ستایشی دۆخی بەرجەستەی سەقامگیری عێراقی کرد، لەدوای ئەو گەشتانەی كهلە بەغدای پایتەخت ئەنجامی داوە، و ئاگاداربوونیان لەسەر پڕۆژە جۆراوجۆرەکانی گەشەپێدان، وجەختی لەسەر پێویستی گەیاندنی ئەم وێنەیە دوور لەچەواشەکاری کردەوە.