هێڵی ئاسمانی ڕایگەیاند گێڕانەوەی حاجیان تەواوبووە

ناوخۆ
  • 1-07-2024, 10:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێڕاقی ڕایگەیاند کە پڕۆسەی گێڕانەوەی حاجیانی ماڵی خودا کۆتایی پێهاتووە.
    بەیاننامەی کۆمپانیاکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە هێڵی ئاسمانی عێڕاقی سەرجەم حاجیانی ماڵی خودای گێڕاندووەتەوە، هەروەها سەرکەوتنی پڕۆسەکەشی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند.