سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: پشتگیری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای قه‌زا ده‌كه‌ین

سیاسی
  • 1-07-2024, 10:23
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند پشتگیری فائق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كه‌ین و هه‌رخراپه‌كاریه‌ك له‌دژی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.
    بارزانی له‌تویتێكدا له‌پلاتفۆرمی X كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌، نووسیویه‌تی" پشتگیری وپاڵپشتی خۆمان بۆ قازی فائق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌وڵه‌ گه‌وره‌كانی و خزمه‌ته‌ دڵسۆزانه‌كانی بۆ دادگا و نیشتیمان به‌رزنرخاند.
    هه‌روه‌ها هه‌ر به‌ئامانجگرتنێك یان تانه‌یه‌ك یان لێداونێك بۆ ناوزڕاندنی یان له‌قكردنی پێگه‌یه‌كه‌ی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.