بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە 23 یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک تۆمەتبار لە واست دەرکردووە.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی پۆلیسی دادوەری سەربە فەرماندەیی پۆلیسی واست لەماوەی 24 کاتژمێری پێشوو بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکاندا 23 تاوانباری دەستگیرکردووە ، وتیشی تۆمەتبارەکان ڕێکاری یاساییان بۆ وەردەگیرێت.