بهغدا-INA - نەسار ئەلحەج
دوێنێ ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران، مەزهەر محەمەد ساڵح، هۆکارە گرنگە ستراتیژی و مەیدانی و ڕێکخراوەییەکانی هاندانی وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی بۆ کارکردن لە عێراق دەستنیشانکرد، هاوکات ئاماژەی بە دوو خاڵی دەستپێکی بنەڕەتی بۆ پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا کرد .
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران هەفتەی ڕابردوو، لەکاتی سەرۆکایەتیکردنی هەشتەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان، پشتڕاستیکردەوە کە عێراق بووەتە ژینگەیەکی سەلامەت و سەرنجڕاکێش بۆ سەرمایە بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، و بازاڕێکی پەسەندکراو بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران، بههۆی ئەو ئاسانکاری و یاسایانەی کە حکومەت لە دوای پێکهێنانیەوە پێشکەشی کردووە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لێدوانەکەی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق لە دوو بنەمای بنەڕەتییەوە سەرچاوە دەگرێت: یەکەمیان ئەوەیە کە عێراق هەنگاوەکانی یەکگرتنی خۆی لە دابینکردنی ژینگەیهكی سەلامەت و گونجاو بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنهره بیانییەکان تەواو کردووە ، دوایینیان پەیوەستبوونی وڵاتەکەمانە بەو ڕێککەوتنەی کە لهژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کراوە و ناوی لێنراوە ڕێککەوتنی وەبەرهێنانی سەنگافورە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم ڕێککەوتنە هەوڵدەدات کەشوهەوای وەبەرهێنان لە وڵاتانی ئەندامدا باشتر بکات لەڕێگەی بەرزکردنەوەی شەفافیەت و ڕێکارە ڕێکخستنی دادپەروەرانە، هەروەها دابینکردنی میکانیزم بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان وەبەرهێنەران و دەوڵەتەکان لەڕێگەی نێوەندگیری خێراتر یان ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە، ئەمەش ڕێگەیەکی یاسایی دەداتە وەبەرهێنەران بۆ گەرەنتیکردن مافەکانیان، کە هەموویان هۆکارن.
ساڵح جەختی لەوەشکردەوە رێککەوتنی سەنگافورە و پەیوەستبوون بەوەوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی بازرگانی و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، کە بەشدارە لە گەیشتن بە گەشەی ئابووری و باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان گروپە نێودەوڵەتییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشی دووەم، کە سەرۆک وەزیران ئاماژەی پێکرد زەبری سەرچاوە سروشتی و مرۆییە ماددییەکانی وڵاتێکی ستراتیژی گرنگی وەک عێراقە، کە لەڕووی سامانە سروشتییەکانەوە پلەی نۆیەمی لە نێوان وڵاتانی جیهاندا بەدەستهێناوە.
ڕوونیشیکردەوە هەڵکەوتەی جوگرافیای عێراق، کە وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی وشکانییەوە بە وڵاتانی ئاسیا دەبەستێتەوە لە ڕێگەی دەریاوە، هاندەری دەستپێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بوو، کە هەنگاوی جێبەجێکردنی خۆی لە بەندەری فاوەوە بەرەو سەرەوە ناوە لە چوارچێوەی دروستکردنی ڕێگایهكی وشكدا، کەناڵ و پڕۆژە پیشەسازی و کشتوکاڵی و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی داهاتوو و بەپێی چوارچێوەیەکی گرنگی هاوکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان دروست دهكرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەم هۆکارە ستراتیژی و مەیدانی و ڕێکخراوەییانە هۆی بانگهێشتێکی ئەرێنین بۆ وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی بۆ کارکردن لە عێراق.