قوباد تاڵەبانی وێستگەی كارەبای مۆبایلی چەرموو و نووسینگەی ژمارە 5ی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی

ناوخۆ
  • 30-06-2024, 19:27
  • +A -A

    چەمچەماڵی كردەوە
    سلێمانی - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ( ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ چەمچەماڵ بە یاوەری هەر یەكە لە وەزیری كارەبا و وەزیری پلاندانان و بریكاری وزیری سامانە سروشتییەكان، وێستگەی كارەبای مۆبایلی چەرمووی132/11KV  كردەوە.
    پڕۆژەكە بە گوژمەی زیاتر لە ملیاردێك و ٦٠٠ ملیۆن دینار جێبەجێكراوە و تا رادەیەكی زۆر كێشەی ئۆڤەرلۆد لە سنوورەكە چارەسەر دەكات. 
    دواتر جێگری سەرۆك وەزیران نووسینگەی ژمارە ٥ی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی سلێمانی - چەمچەماڵی كردەوە، كە هەر هاوڵاتییەك لە ماوەی دوو كاتژمێردا مامەڵەكانی جێبەجێ دەكرێت و دەبێتە خاوەنی پاسپۆڕتی خۆی.