سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن پابەندبوونی عێراق بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی دیجیتاڵی پشتڕاست دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 30-06-2024, 18:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی دەستەی راگەیاندن  و پەیوەندییەكانی عێراق، عەلی موئەیەد، پابەندبوونی عێراقی بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی دیجیتاڵی لە وڵاتەكەدا دووپاتكردەوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە :  عەلی موئەیەد سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق لە میانی وتارەكەیدا لە كۆڕبەندی حكومەتەكان، سیاسەتەكانی پەیوەندییەكان و چارەسەری تەكنیكی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست، پابەندبوونی عێراق بە پڕكردنەوەی بۆشایی دیجیتاڵی لە وڵاتەكەدا دووپاتكردەوە.
    لە میانی وتارەكەیدا بەپێی بەیاننامەكە: موئەیەد هەوڵەكانی دەستەكە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی دیجیتاڵی لە عێراق ڕوونكردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، پڕۆژەی ستراتیژی بە بەهای زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار دەستیپێكرد بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی دیجیتاڵی لە ناوچە دوور و پەراوێزخراوەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو پڕۆژانە بریتی بوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ قوتابخانەكان، گەیاندنی خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان بۆ ناوچە بێبەشەكان، دامەزراندنی سەنتەری كۆمەڵایەتی دیجیتاڵی و پەرەپێدانی بەرنامەی ڕاهێنان بۆ هاوڵاتیان.
    ڕوونیشی كردەوە كە هەوڵەكانی دەستەكە تەنها لە لایەنی تەكنیكیدا سنووردار نەبووە، بەڵكو پەرەپێدانی ناوەڕۆكی دیجیتاڵی ناوخۆیی و بەرزكردنەوەی هۆشیاری لە گرنگی تەكنەلۆژیا لەخۆگرتبوو، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم هەوڵانە ئەنجامی ئەرێنییان لێكەوتەوە، لەوانەش زیادكردنی ڕێژەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت و باشتركردنی كوالیتی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكان.
    سەرۆكی دەستەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن جەختیكردەوە : پابەندبوونی عێراق بۆ بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی دیجیتاڵی یەكگرتوو، بە هاوكاری لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، بۆ گەیشتن بە دیدگای ئایندەیەكی دیجیتاڵی كە گەرەنتی دەرفەتی یەكسان بۆ هەمووان بكات و پەرە بە گەشەپێدان بدات.
    جێگای سەرنجە كە كۆڕبەندی حكومەتەكان و سیاسەتەكانی پەیوەندییەكان و چارەسەری تەكنیكی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست لە چوارچێوەی چالاكییەكانی كۆنگرەی جیهانی مۆبایل (MWC Shanghai 2024) بەڕێوەچوو و شایەتحاڵی بەشداریكردنی گروپێكی نوخبەی پسپۆڕانی دەزگاكانی ڕێكخستنی، كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و هاوبەشەكانی كەرت لە وڵاتانی ناوچەكە باسیان لە داهاتووی سیاسەتەكانی پەیوەندییەكان لە ناوچەكە و باشترین پراكتیزە جیهانییەكان و پاراستنی نهێنی بەكارهێنەران كرد.