هەڵەبجە - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە 6/30 ، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە ، لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوای سەر بە قەزای خورماڵ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییەكانی هەڵەبجە و سەید سادق و پێنجوێن و هەورامان و شارەزوور كۆبووەوە.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی حكومەت لە گوتەیەكدا ئاماژە بە گرنگیی ناوچەی هەورامان كرد كە مێژوویەكی دیاری لە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستاندا هەیە و دەڤەرێكی گرنگیی گەشتیاریشە.
سەرۆكی حكومەت هەروەها گوتی ئێمە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بە ئەركی سەرەكی خۆمان دەزانین و هەموو هەوڵێك دەخەینەگەڕ لە پێناو زیاتر گەشەپێدانی ئەم ناوچەیە و برەودان بە كارنامەی حكومەت لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری و ڕەخساندنی هەلیكار بۆ گەنجەكانمان .